شارپرێس:
له‌هه‌نگاوێکی مێژویی که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕۆحی فره‌ییه له‌ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا، مورا نامدار ئه‌مریکییه‌کی به‌ڕه‌گه‌ز کوردی بۆ پۆستی یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک کاندیدکرد.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى ئه‌مریكا ده‌ڵێن، ئه‌م کاندیدکردنه پێشینه‌یه‌کی ئیلهامبه‌خشه که بونی که‌سایه‌تییه لێهاتوه کۆچبه‌ره‌کان له‌پۆسته‌کانی بڕیاردان به‌هێز ده‌کات، هه‌روه‌ک دوپاتیده‌کاته‌وه که ئیداره‌ی ئه‌مریکا باوه‌ڕی به‌ڕۆڵی فره‌یی کلتوریی له‌ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی سیاسه‌ت‌و دیپلۆماسی هه‌یه.
باس له‌وه‌شكراوه، مورا نامدار که ڕه‌گێکی قوڵ بەکوردستانی دەبەستێتەوە، پردێکه له‌نێوان ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و ویلایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا، چونکه له‌که‌سایه‌تیی خۆیدا لێگه‌یشتنی وردی کێشه‌کانی ناوچه‌که‌و به‌ها دیموکراتییه ئه‌مریکییه‌کان کۆده‌کاته‌وه.
هه‌ڵبژاردنی مورا له‌قۆناغێکی هه‌ستیاری په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک دێت، که دورییه‌کی ستراتیژیی به‌کاندیدکردنه‌که‌ی ده‌به‌خشێت‌و ڕۆڵی ئه‌مریکا له‌پشتیوانیکردنی ئاشتی‌و سه‌قامگیریی به‌هێز ده‌کات.
میدیاى ئه‌مریكى باسى له‌وه‌شكردوه، ئه‌و ده‌ستکه‌وته مایه‌ی شانازییه بۆ کورد‌و ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌ی کۆچبه‌ران، چونکه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که فرەئه‌ندامی‌و کلتوری هاوبه‌ش ده‌توانن ببنه هۆی هێزو داهێنان.
مورا نامدار ئەمریکییەکی بەڕەچەڵەک ئێرانی (كوردى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان)ه‌و کاندیده بۆ پۆستى یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک.
مورا نامدار پارێزەری ئەمریکی بەڕەچەڵەک كورده‌و کەسایەتییەکی دیارە لەوەزارەتی دەرەوەو لەئێستادا وەک بەرپرسی باڵای نوسینگەی بەوەکالەت بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک کاردەکات، ئەو دەزگایەی کە سیاسەتی ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كارادەکات، لەنێویاندا مەلەفی سوریا.
وه‌كو میدیاى ئه‌مریكى باسیكردوه، ئه‌گه‌ربێت‌و ئه‌و كچه كورده بۆ ئه‌و پۆسته گرنگه ده‌ستنیشانكرا، ئەوا بەهەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەتورکیا، کار لەسەر دۆسیه‌ى سوریا دەکات، لەبەرامبەردا مۆرگان ئۆرتاگۆس سەرپەرشتی فایلی لوبنان دەکات.
بنه‌ماڵه‌كه‌ى نامدار، دوای شۆڕشی ئێران لەئێران هەڵاتون‌و ڕویان له‌ئه‌مریكا كردوه‌و نیشته‌جێبون.
نامدار بڕوانامه‌كانى ماسته‌ر له‌كاروبارى ده‌وڵه‌ت‌و بڕوانامەی دکتۆراشى هه‌یه له‌یاسادا له‌زانكۆى ئه‌مریكى له‌واشنتۆن دى سى، هەروەها سەرنوسەرو دامەزرێنەری گۆڤاری "یاسای ئاسایشی نیشتمانی"ی زانکۆی ئەمریکییە.
مورا نامدار وه‌ك یه‌كێك له‌ڕاوێژکاره باڵاكانى وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کارده‌كات، جگە لەکارەکانی وەک ئه‌ندامێكى باڵا لەئەنجومەنی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، کە تیایدا سەرنجی لەسەر پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
