شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبەرامبەر وەرگرتنی زانیاریی سەبارەت بەسێ هاککەری سەر بەسوپای پاسدارانی ئێران، 10 ملیۆن دۆلار خەڵاتی دیاریکرد.
پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا ڕایگەیاند، ههریهك له(عەلی ئاقامیری، ئاسر بەلاغیو مەسعود جەلیلی) ئەم سێ کەسە بەهۆی چالاکیی تێکدەرانەیان لەبواری سایبێرییەوە داواکراون.
ئێف بی ئای دەڵێت، "ئەو سێ کەسە بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی لەکۆمپیوتەرێکی پارێزراو پیلانیان داڕشتوەو هەروەها بەساختەکردنی شوناسو پشتیوانیی دارایی لەگروپە تیرۆریستییەکان تۆمەتبارکراون".
دادگایەک لەواشنتۆن لەمانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو ئەو سێ کەسەی بەچەندین تاوانی پەیوەندیدار بەچالاکیی سایبێری تۆمەتبارکردو بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکردن.
ئاژانسی ئاسۆشەتیتێد پرێس، کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ڕایگەیاند، لەدوای هێرشی ئەمریکا بۆسەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، هێرشی گروپە هاککەرەکانی سەر بەسوپای پاسداران بۆ سەر دامەزراوەکانی ئەمریکاو لەوانەش بانکەکان، بەڵێندەرە سەربازییەکانو کۆمپانیا نەوتییەکان، زیادیكردوه.