شارپرێس:
میدیاکانی ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە ئاشکرایان کرد کە لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمب لە شاری ڕەفەح لە باشوری کەرتی غەززە چوار سەربازی ئیسرائیلی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی میدیای ئیسرائیل، لە شاری ڕەفەح کۆمەڵێک سەرباز بەر تەقینەوەی بۆمب کەوتون و لە ئەنجامدا چوار سەربازی ئیسرائیلی کوژراون.
هەروەها لەڕوداوەکەدا هەشت سەربازی دیکە برینداربوون و بۆ چارەسەرکردن بۆ نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل گواستراونەتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە ئەو ناوچەیە بە سەلامەت دادەنرێت، بەڵام بۆمبەکە بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی ئیسرائیلدا تەقیوەتەوە.
ئ.ه