چین هۆشداریده‌دات‌و ده‌ڵێت: جیهان لەبەردەم دووڕیانێکدایە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3458 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەمیانەی کردنەوەی کۆڕبەندی ژیانگشان لەپەکین، دۆنگ جون وەزیری بەرگریی چین ڕایگەیاند، "جیهان لەبەردەم دووڕیانێکدایە لەنێوان ئاشتیی‌و جەنگ یان گفتوگۆو ڕوبەڕوبونەوە".


وەزیری بەرگریی چین جه‌ختیكرده‌وه‌، "تایوان بەشێکی دانەبڕاوە لەچین، سوپای ڕزگاریخوازی گەل، هێزێکی بەتوانایە بۆ پاراستنی یەکێتیی وڵاتەکەو پوچەڵکردنەوەی هەر هەوڵێکی سەربەخۆیی یان دەستێوەردانی دەرەکی".

ئاماژەی بەوەشکرد، "پەکین ڕێگە بەسەرکەوتنی پڕۆژەی سەربەخۆیی تایوان نادات‌و هۆشداریش لەهەر جوڵەیەکی سەربازیی بیانی ده‌ده‌ین".

ئه‌وه‌شى وتوه‌، "چین بەرگریی لەسەروەریی‌و مافەکانی لەدەریای باشوری چین دەکات، بەتایبەتی لەژێر ناکۆکی لەگەڵ فلیپین سەبارەت بەو ناوچانەی دەوڵەمەندن بەسەرچاوە".

ڕەخنەشی لەهەوڵەکان بۆ بەدەستهێنانی باڵادەستیی سەربازیی ڕەها گرت‌و ئاماژەی بەوەدا، "بنەمای هێز مافە، دەبێتە هۆی حوکمی دارستان".

ئەو کۆڕبەندە وەک سەکۆیەکی چینی دادەنرێت لەجیاتی کۆنفرانسی ئاسایشی شانگری-لا لەسەنگافورە.