شارپرێس:
وتهبێژى فهرمیى حكومهتى ههرێم لهبارهى موچهوه زانیاریى ئاشكرادهكاتو ڕایدهگهیهنێت، "لەکۆبونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، 48 کاتژمێر دراوەتە وەزیری نەوت بۆ ئەوەی بابەتی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێم چارەسەربکرێت"، دهشڵێت:"کۆمپانیاکانی بواری بەرهەمهێنانی نەوتیش ڕازیبون بەوەی بهگوێرهى یاساکانی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت".
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردوهتهوهو نوسیویهتى، "لەکۆبونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، 48 کاتژمێر دراوەتە وەزیری نەوتی عێراق بۆ ئەوەی بابەتی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێم چارەسەربکرێت".
ههورامانى جهختدهكاتهوه، "کۆمپانیاکانی بواری بەرهەمهێنانی نەوت، ڕازیبون بەوەی بهگوێرهى یاساکانی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ بکرێتو دەستبەرداری ئەو بابەتە بون کە بەیاسا بیانییەکان مافی ئەوان پارێزراوبێت".
ئهوهشى باسكردوه، "حکومەتی هەرێم نوسراوی فەرمیى کردوە کە بەشە نەوتی خۆی ڕادەستی سۆمۆ بکات، پێویستە لەگەڵ ڕادەستکردنی نەوت موچەی مانگی 7و مانگەکانی دواتری موچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت".
بهوتهى ههورامانى، "لەئەسڵی بابەت، هیچکام لەم ڕێوشوێنانە پێویستنەبون، هیچ هۆکارێک نییە بۆ نەناردنی موچەی هەرێمو تەنها یاساکانی بودجەو یاسای کارگێڕیی داراییو دەستور ببنە ناوبژیوان، ئەوا یەک هۆکاریش نامێنێت بۆ خەرجکردنی موچە لەپاڵ بڕیاری دادگای فیدراڵی، حکومەتی هەرێم سەرجەم داواکارییەکانو ئەرکەکانی سەرشانی خۆی جێبەجێکردونو نەناردنی موچە بێ موبەریرە!".
جهختیشدهكاتهوه، "ئێستا توانای بەرهەمهێنانی نەوت بەرەو ئاسایبونەوە چوەو ڕۆژانە بڕی 233 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدێت، دەستپێکردنی ناردنە دەرەوەی نەوتیش لەخزمەت دۆخی دارایی عێراقو هەرێم دەبێت".
لهكۆتاییدا وتویهتى، "هەموو هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمو جێبەجێکردنی داواکارییەکانی حکومەتی فیدراڵ لەو پێناوەیە کە هیچ موچەیەکی موچەخۆرانی هەرێم نەفەوتێت، لەبابەتی داهاتی ناوخۆش، یاسا چی بۆ ئێمە دیاریکردوە، پێوەی پابەندین بێ زیادو کەم".
