شارپرێس:
مه‌لا به‌ختیار چه‌ند پرسێكى هه‌ستیار له‌باره‌ى ژیانى سیاسیى خۆیه‌وه ئاشكرادهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌شت جار له‌ناو حزب هه‌وڵیاندا بمكوژن"، ده‌شڵێت:"ژەهرێکیان پێدام کاریگەرییەکەی بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوامبوو".
مه‌لا به‌ختیار له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكى ئاسمانى عێراقى ئاشكرایكرد، "به‌داخه‌وه دەڵێم، هاوڕێکانم لەحزب، ویستیان بەژەهر بمکوژن".
وتیشى، "ژەهرێکیان پێدام کاریگەرییەکەی بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوامبوو".
مه‌لا به‌ختیار دەشڵێت، "لەشاخو دوای شاخیش، هەشت جار هەوڵیانداوە بمکوژن".
هه‌ر له‌و دیداره‌دا مەلا بەختیار وتى، "لەلەندەن برادەرێک کە ئاگاداربوو لەدۆسیەی تاوانەکە، دوجار پێی وتم، بڕۆ فەحسی خۆت بکەو گوێم نەدایە، بۆ سێیەمجار ئینكاریى كرد، منیش ڕۆیشتم بۆ عومان، مەلیک هاوکاری زۆرى کردین‌و بەپەلە هەموو فەحسەکانم کرد لەماوەیەکی کەمداو پێیان وتم بچۆ بۆ ئەڵمانیا، لەماوەی داهاتوداو کە کاتی خۆی هات وردەکاریی تاوانەکە باسدەکەم".
ئه‌وه‌شى وت، "19 ڕۆژ لەنەخۆشخانە مامەوەو پێیانوتم، ئەو ژەهرەی دراوە بەتۆ دوای شه‌ش مانگ دەتکوژێت".