به‌بڕیارى سودانى سه‌رۆكى وه‌قفى سونى عێراق گۆڕدرا

عیراق

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 470 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

مەشعان مه‌حی خەزرەجی سەرۆکی دیوانی وەقفی سونی عێراق لەپۆستەکەی بەخشرا، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت، "پرۆسه‌كه‌ به‌بڕیارى محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بوه‌".

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیاى عێراقى بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، به‌بڕیارى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، مەشعان مه‌حی خەزرەجی سەرۆکی دیوانی وەقفی سونی عێراق لەپۆستەکەی بەخشراوه‌و لەجێگەکەی، عامر شاکر جەنابی وەکو سەرۆکی دیوانی وەقفی سونی بەوەکالەت دیاریکراوه‌ بۆ ماوەی شه‌ش مانگ.

له‌و زانیاریانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ هاتوه‌، "محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا بە(بەخشینی) سەرۆكی دیوانی وەقفی سونی (مه‌شعان مه‌حی خەزرەجی) لەپۆستەكەی".

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، سودانی ئەو بڕیارەی لەسەر بنەمای نوسراوی (مەجمەعی فیقهی عێراق)ی دەركردوە، كە ئەم مەجمەعەش لەلایەن خۆیەوە ناوی سێ كاندیدی پێشكەشكردوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی وەقفی سونی لەشوێنەكەی مه‌شعان خەزرەجی.

سودانی فەرمانی بەسەرۆكی نوێی دیوانی وەقفی سونی كردوە پەرە بەگوتاری میانڕەوی بدات‌و توندڕەوی ڕیشەكێش بكات‌و دامەزراوەكەی بەدوربگرێت لەهەر جۆرە بەكارهێنانێكی سیاسیی یان بۆ مەبەستی هەڵبژاردن.