لەعێراق ئیمزای ئەلیکترۆنی کەوتەکار

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 299 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندیدا لەسەر کارکردن بە ئیمزای ئەلیکترۆنی لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت و شوێنەکانی کەرتی تایبەتدا.


نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای ئیمزای ئەلیکترۆنی و مامەڵە ئەلیکترۆنییەکانی ژمارە ٧٨ی ساڵی ٢٠١٢، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی دا لەسەر جێبەجێکردنی واژۆی ئەلیکترۆنی لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان و کەرتی تایبەتدا.

ئەوەشیخستەڕوو، هەریەک محەمەد شیاع سودانی و هیام یاسی وەزیری پەیوەندییەکان، یەکەم واژۆی ئەلیکترۆنی فەرمییان ئەنجامدا.

سەرۆک وەزیران باسی لەوەشکرد،" ئەو رێکارە هەنگاوێکی گرنگە بۆ هەنگاونان بەرەو دامودەزگای دیجیتالی و کەمکردنەوەی رۆتین لە مامەڵەی کاخەزیدا، هەروەها رێگری لەگەندەڵی ئیداری و دارایی دەکات ".

رونیشیکردەوە، ئەو ئیمزا ئەلیکترۆنییە لەسەر ئاستی جیهاندا دانپێدانراوە و متمانەی هاوڵاتییان بە رێکارەکانی دەوڵەت زیاد دەکات.