شارپرێس:
دوای ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە، هەریەکە لەسەرۆکی ئەمریکاو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هۆشداریی توندیان به‌حه‌ماس-دا، تره‌مپ ڕایگه‌یاند، "حه‌ماس باش ده‌زانێت، من گاڵته ناكه‌م، ئه‌گه‌ر چه‌ك دانه‌نێت، چه‌كیان پێداده‌نێم".
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیوز ڕایگەیاند، "ڕازیبوم دەرفەتێک بەئاشتیی بدەم، به‌گوێره‌ى پلانی ئاشتی 20 ترەمپ، ئەگەر حەماس پابەندى ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە نەبێت، ئەوا دەرگای دۆزەخی بەڕودا دەکرێتەوە''.
دەشڵێت، "ئازادکردنی بارمتەکان‌و دڵنیابون لەچەکداماڵینی حەماس بۆ گەیشتن بەئاشتییەکی هەمیشەیی زۆر گرنگن".
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا-ش ڕایگه‌یاند، "هەموو بارمتە زیندوەکان وەک ئەوەی پێشبینیدەکرا ئازادکران، بەڵام ئەرکەکە هێشتا تەواونەبوەو تەرمی هەموو بارمتەکان ڕادەستنەکراوەتهوە".
تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى قورسى كرد‌و وتى، "حه‌ماس باش ده‌زانێت من گاڵته ناكه‌م، ئەگەر چەک دانەنێت، چەکی پێدادەنێم، ئەگەر پێویستیش بکات بەشێوەیەکی توندوتیژانە ئەوکارە دەکەین".