ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا

جیهان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2135 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
کۆماری ئیسلامی ئێران کەسێکی دیکەی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا.

ئاژانسی هەواڵی میزانی ئێران بە پشتبەستن بە داواکاری گشتی وڵاتەکەی بڵاویکردەوە، دەسەڵاتدارانی ئێران کەسێکیان بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لە سێدارە داوە.

ئاژانسی میزان لە زاری بەرپرسێکی دەسەڵاتی دادوەرییەوە ڕایگەیاندووە، ئەو کەسە پەیوەندی بە دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیلی موسادەوە هەیە و زانیارییە نهێنییەکانی دزەپێکردووە.
ئ.ه