ئەوروپا شەڕی پیشەسازیی دژی ئەمریکا و چین دەستپێدەکات

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 785 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
لە پێشبڕکێیەکی خێرای جیهانیدا بۆ دووبارە کێشانەوەی نەخشەی کاریگەریی ئابوری، یەکێتی ئەوروپا هەوڵدەدات وەرینی بنکە پیشەسازییەکەی لە بەرامبەر هێرشی بەهێزی پیشەسازی ئەمریکی و چینیدا ڕابگرێت، کە سیستەمی بەرگری و ئابوریی ٧٠ ساڵەی لاوازکردووە.

یەکێتی ئەوروپا "شەڕ دەکات بۆ ڕزگارکردنی پیشەسازییە ئەوروپییەکەی لەهەژموونی چین و ئەمریکا ".

 هاوکات بەرپرسێکی باڵای ئەوروپی هۆشداریدا لەوەی برۆکسل هێشتا بە تەواوی لە ڕادەی قەیرانەکە تێنەگەیشتووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆخەکە بە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی ناتەواوی ئاستەنگە پیشەسازی و بازرگانییەکان خراپتر دەبێت.

 یەکێتی ئەوروپا ڕوبەڕوی داڕمانی وردە وردە دەبێتەوەو چیتر توانای ڕکابەریکردنی لەسەر ئاستی جیهانی نییە، لەکاتێکدا ئەمریکا و چین بەرەو سیاسەتی پیشەسازیی هێرشبەرانە و پاراستنی بازاڕە ناوخۆییەکانیان هەنگاودەنێن.

ماریا دێمێرتسیس، بەڕێوەبەری  سەنتەری ئابوری و ستراتیژی و دارایی  لە برۆکسل ئاماژەی بەوەدا، "ئەوروپا پێویستی بە سیاسەتی پیشەسازی ڕوون هەیە، چونکە توانای چیتر توانای ڕوبەڕوبوونەوەی پراکتیزە نادادپەروەرەکانی نییە".

سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو لە برۆکسل کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی کەمکردنەوەی "وابەستەیی ستراتیژی" و بەهێزکردنی "بنکەی پیشەسازی و تەکنەلۆژی بەرگری".

 گفتوگۆکان لەگەڵ بەرزبوونەوەی فشارە جیۆپۆلیتیکییەکان بەپەلەتر بوون، بەتایبەتی دوای  شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا لە ساڵی ٢٠٢٢ و پاشەکشەی پابەندبوونە ئەمنییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئەوروپا.
ئ.ه