شارپرێس:
ئەحمەد سەحاف هەڵسونێەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لەلیبیا ڕایگەیاند، بەهەماهەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو 40 کۆچبەرەی کە وڵاتی لیبیا گیریانخواردبوو دەگەڕێنرێنەوە هەرێم.
ئاماژەی بەوەشکرد،" لەئێستادا کۆجبەرەکان بەرەو تورکیا بەڕێکەوتون و بڕیارە لەوێشەوە بەرەو شاری هەولێر بگەڕێنەوە، کار بۆ گەڕاندنەوەی ئەو 35 کۆچبەرە کوردەی دیکەش دەکرێت کە لەماوەکانی ڕابردودا لەلیبیا دۆزرابونەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، ئەو 40 کۆچبەرەی کە ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان زۆرینەیان دانیشتوانی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و سلێمانیین و ماوەی زیاتر لەدوو مانگە لەلیبیا گیریانخواردوە.