شارپرێس:
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، ئاشكرایكرد نزیكه‌ی له 73% هاوڵاتییانی عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه خاوه‌نی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونی خۆیانن، له 17%یشیان كرێچین و نزیكه‌ی له 5%یشیان له‌شوێنه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كاندا نیشته‌جێن.
عه‌بدولزه‌هره هینداوی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، پێش ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی عێراق وابڵاوكرایه‌وه، كه عێراق پێویستی به‌دوو ملیۆن بۆ سێ ملیۆن خانوو هه‌یه، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی هاوڵاتییان له‌شوێنی نیشته‌جێبون.
وتیشی،" به‌ڵام له‌دوای سه‌رژمێری گشتی كه له‌كۆتایی ساڵی ڕابردوو ئه‌نجامدرا ده‌ركه‌وت، كه ئه‌و ژماره‌یه زۆر دوره له‌ڕاستییه‌وه‌و ژماره‌ی خێزانه‌كانی عێراق كه ده‌گاته هه‌شت ملیۆن خێزان، زۆر نزیكه له‌ژماره‌ی یه‌كه‌كانی شوێنی نیشته‌جێبون".
ئاشكراشیكرد،" كه نزیكه‌ی له 73% هاوڵاتییانی عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه خاوه‌نی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبونی خۆیانن، له 17%یشیان كرێچین و نزیكه‌ی له 5%یشیان له‌شوێنه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كاندا نیشته‌جێن.
عه‌بدولزه‌هره هینداوی ڕاشیگه‌یاند،" كه ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشان كراوه كه‌می یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون نییه، به‌ڵكو قه‌ره‌باڵغی دانیشتوانه له‌ناو خانوه‌كاندا، واتا ئه‌و خێزانانه‌ی له‌ناو خانوه‌كاندا نیشته‌جێن ژماره‌یان زۆره.
