زانیاری گرنگ لەسەر موچەی سەرجەم مانگەكانی ئەمساڵ ئاشكرادەكرێت

کوردستان

11 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1444 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبەغدا ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە ھیچ موچەیەکی ئەمساڵ نەفەوتێت، دڵنیایی لەموچە دراوەو دەشلێت، ئەم هەفتەیە موچەی مانگی هەشت خەرجدەكرێت.


فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبەغدا بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند،"ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان واژۆکراو گشتاندنی بۆ کرا بۆ ئێمە، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی نەوت و دارایی عێراق، بۆیە ئەم ھەفتەیە موچە رەوانە دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد،" یاسای بودجە تا کۆتایی ئەمساڵی پێویستە ھەموو خەڵکی عێراق سودی لێ وەرگرن، ھەرێمی کوردستانیش بەھەمان شێوە، بۆیە ئەگەر بابەتەکە بەسیاسی نەکرێت، ئەمساڵ ھیچ موچەیەکی خەڵکی ھەرێمی کوردستان نافەوتێت".

بەپەلە