سەدر: بەشداری هەڵبژاردنێك ناكەم گەندەڵكارانی تێدابێت

عیراق

27/10/2025‌ 438 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەعێراق ئاشكرایكرد، بەشداری هەڵبژاردنێک ناکەم گەندەڵکارانی تێدابێت.


سەدر لەنوێترین ڕاگەیەندراویدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوەکرد، بەهیچ جۆرێک بەشداری لەپرۆسەی هەڵبژاردن ناکەم، ئەم بڕیارەشم لەتەقوای خوداو ڕەتکردنەوەی گەندەڵکارانەوە سەرچاوەی گرتوە، هاوشێوەی ئەو هەڵوێستەی باوکی کۆچکردوی سەید محمد السدرە کە پێشتر دابوی.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر باس لەوە دەکات، خەونێکی بینیوە و تیایدا پێشنوێژی بۆ ژمارەیەک نوێژخوێنان کردوەو هەندێکیان روی قیبلەیان جیاواز بوە، ئەمەش دەشێت ئەو خەونە وا لێکبدرێتەوە باوکی ڕەزامەندە بەبڕیاری بەشدارینەکردن لەهەڵبژاردنێکدا.

پێشتریش موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەکرد، کە بەرواری 25ی ئەم مانگە، خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەنجام دەدات، بەڵام دواتر لەبڕیارەکەی پاشگەزت بویەوەو هیچ خۆپیشاندانێک دژی هەڵبژاردنی 11ی تشرینی دوەم ئەنجام نەدرا.