شارپرێس:
بەئامادەبونی کورد، عەلەوی‌و ئێزدی، ئیسرائیل میوانداریی کۆنفرانسێکى كرد بۆ کەمینەکان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرپرسی کۆمەڵگەی کورد لەئیسرائیل ڕایگه‌یاند، "كورد گه‌لێكى كه‌مینه نییه له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، چونكه نزیكه‌ى 60 ملیۆن كه‌سه"، دواى ئه‌و په‌یامه‌ش ئاشوریه‌كان نیگه‌ران بون‌و كۆنفرانسه‌كه‌یان به‌جێهێشت.
دوێنێ سێشەممە تەلئەبیب پایته‌ختى ئیسرائیل، میوانداریی کۆنفرانسێکی کرد کە به‌ناونیشانى كۆنفرانسى كه‌مینه‌كان له‌ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كه تێیدا (کورد، عەلەوی، دروز، ئێزدی‌و ئاشوری)یه‌كان بەشداربون.
به‌گوێره‌ى ماڵپەڕی i24NEWS ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکە ڕایانگەیاندوە، ئامانجیان "بەرەوپێشبردنی گفتوگۆ‌و هاوکارییە لەنێوان کەمینەکانی ناوچەکەو ئیسرائیل، بەلەبەرچاوگرتنی ئەو تەحەدا ئەمنیی‌و سیاسییانەی کە ئەو پێكهاته‌و نه‌ته‌وانه، لەوڵاتانی ڕەسەنی خۆیان ڕوبەڕوی دەبنەوە".
لەکۆنفرانسەکەدا کەسایەتییە سیاسیی‌و ئایینیەکان ئامادەبون، عارف باوه‌جانی سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان داوای هاوپەیمانی بۆ ئاشتیی‌و سەقامگیریی کرد.
وتیشى، "کەمینەکان بەدوای داهاتویەکی دور لەدەستوەردانی ناوچەییدا دەگەڕێن".
دوابه‌دواى قسه‌كانى باوه‌جانى، یەهودا بن یوسف بەرپرسی کۆمەڵگەی کورد لەئیسرائیل چوه سه‌ر شانۆ‌و وتارێكى خوێنده‌وه، سه‌ره‌تا وەڵامی قسه‌كانى عارف باوه‌جانى دایه‌وه‌و وتى، "كورد گه‌لێكى كه‌مینه نییه له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ناكرێت نزیكه‌ى 60 ملیۆن كه‌س بێت‌و به‌كه‌مینه ناوى ببرێت، هه‌ركاتیش به‌كورد بوترێت كه‌مینه، هه‌ڵه‌یه‌كى چه‌واشه‌كارانه‌یه‌و كاتى ئه‌وه هاتوه، ڕاست بكرێته‌وه".
بن یوسف بەجەختکردنەوە لەسەر ڕەگ‌و ڕیشەی قووڵی جوەکان لەکوردستان ڕایگەیاند، "مێژویەکی زیاتر لەدوو هەزار ساڵ دەربەدەریی ناکرێت بسڕدرێتەوە، هه‌ربۆیه به‌دڵنیاییه‌وه ئیسرائیل پەیوەندییەکی ستراتیژی باش لەگەڵ گەلی کورد دەچێنێت".
ئه‌و په‌یامه‌ى بن یوسف، نیگه‌رانى ئاشورییه به‌شداربوه‌كانى كۆنفرانسه‌كه‌ى لێكه‌وته‌وه‌و پێیانوابوو ناكرێت به‌و شێوه‌یه باسى كورد بكرێت، هه‌ربۆیه، ئەندامانی شاندی ئاشورییەکان پێش کۆتاییهاتنی گفتوگۆکان، هۆڵەکەیان بەجێهێشتوە.
بن یوسف نیگه‌رانى له‌و هه‌ڵوێسته‌ى ئاشورییه‌كان نیشاندا‌و وتى، "چاوه‌ڕێى ئه‌وه نه‌بوین، چونكه ئەم کۆبونەوەیە لەچوارچێوەی بەهێزکردنی هاوکاریی‌و پاڵپشتی یەکتر لەنێوان پێكهاته‌كان‌و هاوبەشییەکدا دێت کە لەسەر بنەمای کردەوەی هاوبەش، دەستەبەرکردنی دەنگێکی یەکگرتوو لەبەرامبەر تەحەددیاتی هاوبەشدا ده‌بێت ده‌نگمان یه‌كبخه‌ین".