شارپرێس:
شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى زانیاریى نوێ له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بارانبارین دواده‌كه‌وێت‌و تاوه‌كو 12 ڕۆژى دیكه‌ش بارانبارین له‌خوار ئاستى ئاساییه‌وه ده‌بێت‌و پله‌كانى گه‌رماش له‌سه‌روو ئاستى ئاساییه‌وه ده‌بن"، ده‌شڵێت، "ڕەنگە ئەمساڵیش لەبەشێکی ناوچەکان، وشکەساڵی دوبارەبێتەوە".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى پشتیوان پێنجوێنی شارەزای کەشناسی ئاشكرایكردوه، مانگی 11ش لەهەرێمی کوردستان بارانبارین لەخوار ئاستی ئاسایی دەبێت.
پێنجوێنى ئه‌وه‌شى باسكردوه، "پلەکانی گەرما له‌هه‌رێمى كوردستان لەسەروو ئاستی ئاسایی دەبێت‌و زیاتر کەشی بەرزە پەستان‌و وشکی‌و بێ بارانی جێگیر دەبێت".
هه‌ر به‌گوێره‌ى پێشبینیه‌كانى پشتیوان پێنجوێنى، تاوه‌کو 7ى 11ى 2025 باران نابارێت‌و پێشبینیده‌كرێت بارانبارین بكه‌وێته دواى 10ى 11ى 2025.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ئاخۆ بارانى پێویست كه‌ى له‌هه‌رێم ده‌بارێت، پێنجوێنى ڕایگه‌یاند، "پێشبینیەکان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، لەمانگی یەک بەدواوە دۆخی دابارین لەهەرێمی کوردستان بەرەو باشتر دەچێت‌و وەرزی بەهاریش بارانی باش دەبارێت، من هیوادارم وابێت، ڕاستی نەیشارمەوە شەخسی خۆم گەشبین نیم لەئایندەیەکی نزیکدا دۆخی دابارین بەرەو باشی بچێت".
پشتیوان پێنجوێنى مه‌ترسى ئه‌وه‌شى نیشاندا، "ڕەنگە ئەمساڵیش لەبەشێکی ناوچەکان، وشکەساڵی دوبارەبێتەوە، گەر وا بڕوات‌و کەم بارانی بەردەوامبێت، وەرزی هاوینی داهاتوو قەیرانی گەورەی کەمئاوی له‌هه‌رێم سەرهەڵدەدات".
