شارپرێس:
ئاژانسى فه‌رمى سوریا له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى سه‌ربازییه‌وه
بڵاویكردوه‌ته‌وه، هه‌سه‌ده هێرشیكردوه‌ته‌سه‌ر خاڵێكى سه‌ربازیى سوپا‌و
كوژراو‌و برینداریان هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌سه‌ده هاته‌ده‌نگ‌و
ڕه‌تیده‌كاته‌وه هیچ هێرشێكیان ئه‌نجامدابێت.
ئاژانسی هەواڵی سانا لەزاری سەرچاوەیەک لەوەزارەتی بەرگریی سوریا
بڵاویکردەوە، بەھۆی بۆردومانی خاڵێکی سەربازییەوە لەنزیک بەنداوی تشرین
لەلادێکانی حەلەب لەلایەن ھێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)وە، دوو
سەربازی سوری کوژراون‌و یەکێکی دیکەش برینداربوە.
له‌وباره‌یه‌وه ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده)
بڵاویكردوه‌ته‌وه، "شه‌ڕڤانانى هەسەدە ھیچ ئۆپەراسیۆنێکیان لەناوچەکە
ئەنجامنەداوەو بەهەموو شێوەیەک ئەو هەواڵە ڕەتدەکەینەوە".
له‌ڕاگەیه‌نراوه‌كه‌ى هەسەدە-دا هاتوه، "ڕوداوەکە بەھۆی تەقینەوەی مین
لەنزیک خاڵێکی سەربازیی حکومەتی دیمەشق ڕویداوە، ئەمەش ھیچ پەیوەندییەکی
بەهێزەکانی سوریای دیموکراتەوە نییە".
هه‌ر له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا هه‌سه‌ده پابەندبونی خۆی بەپاراستنی
سەقامگیریی‌و ڕوبەڕوبونەوەی هەموو ھەڕەشەیەک کە ئاسایش‌و ژیانی هاوڵاتیانی
ناوچەکە دەکەنە ئامانج ڕاگەیاندوه.
