شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ‌و سەرچاوە ناوخۆییەکان، گروپه چه‌كدارییه سورییهكانى لایه‌نگرى توركیا ههڵیانكوتاوهتهسهر باخدارانى شارى عه‌فرین لهڕۆژئاواى كوردستان‌و ته‌واوى داهاتو به‌روبومى باخه زهیتونهكانیان لێسهندونو له‌چه‌ند شوێنێكیش ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ى كوردان دراوه‌و باخه‌كانیان شێوێندراوه.
سه‌رچاوه‌كان له‌شارى عه‌فرینه‌وه باس لهوهدهكهن، لەوەرزی كۆكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى زه‌یتون کە سەرچاوەی سەرەکی بژێوی ژیانی دانیشتوانی هەرێمەكهیه، خێرایی سەرپێچیەکانیش بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردوەو ده‌ستبه‌سه‌ر به‌رهه‌مى جوتیاران‌و باخدارانى شاره‌كه‌دا گیراوه.
هه‌روه‌ك زانیارییه‌كان ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كه‌ن، باجێكى زۆر له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانى سه‌ر به‌توركیاوه به‌سه‌ر جوتیاراندا سه‌پێندراوه‌و به‌ڕێژه‌ى 75%ى داهاتى باخه‌كانیان لێ ده‌سه‌نن‌و به‌هه‌مانشێوه له75%ى به‌رهه‌مى ڕۆنهكهشیان لێدهسهننو بۆخۆیان له‌بازاڕه‌كانى توركیا‌و سوریادا ده‌یفرۆشنه‌وه.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕێکخراوی مافی مرۆڤ - عەفرین بڵاویکردەوە، کۆمەڵێک چه‌كدارى سه‌ر بهتوركیا، بەرهەمی زیاتر لە 500 داری زەیتونیان كۆكردوه‌ته‌وه، له‌ڕێگه‌ى بۆری پلاستیکیو دار‌و ستونی ئاسنیان بەکارهێناوە، ئەمەش بوەتە هۆی شکاندنی لقی دارەکانو زیانێکی زۆریان پێگەیشتوە، ئەمە جگەلەوەی تەواوی بەروبومەکەیان دزیوە.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، سەرکردەکانی ئەو گروپانه‌ى کە ئێستا لەژێر ئاڵای سوپای ئێستای سوریادانو به‌شێكیان له‌عەفرین جێگیر‌و نیشته‌جێبون، گوندەکان بەسەر ئەفسەرو فەرماندەکانی سوپادا دابەشكراونو ده‌ستبه‌سه‌ر موڵک‌و سامانی هاوڵاتیاندا دەگرن.
