شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكى عێراق ئاشكرایده‌كات، بازاڕى كڕین‌و فرۆشتنى كارتى ده‌نگدان له‌شاره‌كانى عێراق گه‌رمه‌و په‌رله‌مانتارێكیش زانیاریى گرنگ له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
ئەحمەد جبوری پەرلەمانتارو نوێنەری پارێزگای نەینەوا لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت، "بازاڕی ڕەشی کڕین‌و فرۆشتنی کارتی دەنگدان گەرموگوڕە، بەتایبەت لەباشوری شاری موسڵ"، دیاردەی کڕینەوەی کارتی دەنگدان زیادیکردوەو نرخی هەر کارتێکی دەنگدان گەیشتوە 500 هەزار دیناری عێراقی".
به‌وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، "بەنزیکبونەوەی وادەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ گەرموگوڕبونی بانگەشەی هەڵبژاردن لەلایەن کاندیدان‌و لایەنە سیاسییەکان؛ مامەڵەکردن بەکارتی دەنگدانیش خرۆشاوە، بەڵام مامەڵەو کڕینەوەی کارتەکانی دەنگدان بۆ سوتاندنی کارتی دەنگدانە بۆئەوەی خەڵک بەشداریی دەنگدان نەکەن".
ئه‌وه‌شى وتوه، "ناوى هیچ لایه‌نێك ئاشكراناكه‌م، به‌ڵام ئەوانەی کارتی دەنگدەران دەکڕنەوە، بۆ سوتاندنى ده‌نگه‌كانه، ئەمەش لەکاتێکدایه کە تەنها 15 ڕۆژ ماوە بۆ هەڵبژاردن‌و دەنگدانی گشتیی، هاوکات پارێزگای نەینەوا دوەم گەورەترین بازنەی هەڵبژاردنە لەعێراق کە 34 کورسی لەخۆدەگرێت، بۆیه له‌م بازنه‌یه ئه‌و بازاڕه زۆر گه‌رمه".
جبورى جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "ئەوانەی کارتەکان دەکڕنەوە، تەنها کارتەکە سڕدەکەن بێئەوەى دەنگ بەهیچ کاندیدێک بدەن، بۆ هەر کارتێکیش 500 هەزار دینار دەدەن".
هۆشداریداوه لەمەترسی دیاردەکەو دەڵێت:"پێویسته هێزه ئه‌منییه‌کان به‌دواداچون بۆ ئه‌وانه بکەن، کە کارته‌کانی ده‌نگدانیان ده‌فرۆشن‌و ئه‌وانه‌شی له‌پشت ئه‌م دیارده مه‌ترسیداره‌وه‌ن، چونکه ئه‌مه به‌شداریی ده‌نگده‌ران لاواز ده‌کات‌و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر نوێنەرایه‌تی باشوری موسڵ لەپەرلەمان ده‌بێت کە ناوچه‌یه‌کە کە بەڕێژەیەکی بەرز بەشداریی لەهه‌ڵبژاردنەکاندا دەکەن".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى عێراق داوای له‌پیاوانی ئایینی، سه‌رۆک هۆزه‌کان‌و ڕوناکبیران كردوه، هۆشیاریی گشتیی ده‌رباره‌ی مەترسییەکانی ئه‌م دیارده‌یه بڵاوبكه‌نه‌وه، دەشڵێت، "ئەم کێشەیە یەکێکە لەئاستەنگەکانی پاکیی هەڵبژاردن لەعێراق‌و پێویستی بەهەنگاوێکی خێرای لایەنە پەیوەندارەکانە بۆ پاراستنی پرۆسەی دیموکراسی‌و بەدیهێنانی دادپەروەریی".
