پەیامێکی توند لەواشنتۆنەوە بۆ بەغدا: خۆمان پۆستە باڵاکانی عێراق دیاری دەکەین

عیراق

27/10/2025‌ 3352 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئیدارەی ئەمریکا پەیامێکی توندی ئاراستەی بەشێک لەسەرکردەکانی عێراق کردوە و باسی لەوەکردوە کە بەرەزامەندی ئەوان پۆستە باڵاکانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دیاری دەکرێت.


کەناڵی "الرشید"ی عێراقی لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، ئەمریکا جەختیکردوەتەوە کە تەنها ئەوان بڕیار دەدەن لەوەی پۆستی وەزارەتەکانی دارایی، نەوت، ناوخۆ و بەرگری و پارێزگاری بانکی ناوەندی لە حکومەتی داهاتوی عێراق دیاری دەکەن و رێگەنادەن وڵاتانی دیکە لەو پرسە دەستوەردان بکەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق هەر لەسەر ئەو بنەمایە ئەو پۆستەی پێدراوە و بەشێکی زۆری جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانە بەو دەسپێردرێت.