هاوڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە...عێراق دیناری عێراقی كەمدەكاتەوە

عیراق

28/10/2025‌ 2562 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بانكی ناوەندی عێراق لەچوارچێوەی پلانی چاكسازیدا پێشبینی دەكات تا ساڵی 2035 قەبارەی پارەدانی ئەلیكترۆنی بگاتە سەروو 60 ملیار دۆلارو دەشڵێن ئامانجیانە بەكارهێنانی دراوی كاغەز لای هاوڵاتیان و چاپكردنی دراو كەمبكەنەوە.


عەلا فەهد، وتەبێژی بانکی ناوەندی عێراق بەڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، بانکەکە لەچوارچێوەی پلانی چاکسازیدا هەوڵدەدات پشت بەپارەدانی ئەلیکترۆنی ببەسترێت، چونکە ڕۆڵێکی زۆر گەورەی هەیە لەکەمکردنەوەی پشت بەستن بەمامەڵەی نەختی کە بەڕێژەیەکی زۆری کەمیکردوە.

وتیشی، بانکی ناوەندی بەهاوکاری کۆمپانیای (ئۆلیڤەر وایمەن) پلانی چاکسازی بانکیی جێبەجێ دەکات کە لەڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاندوە، بەدەنگەوەچونێکی گەورە هەیە لەلایەن بانکە بۆ پلانەکە و پێشبینی دەکات تا ساڵی 2035 قەبارەی پارەدانی ئەلیکترۆنی بگاتە 60 ملیار دۆلار.

وتەبێژی بانکی ناوەندی عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە، لەماوەی سێ ساڵی ڕابردودا پارەدانی ئەلیکترۆنی زۆر گەشەی کردوەو تا ئێستا زیاتر لە 22 ملیۆن کارتی بانکی دەرکراوەو زیاتر لە 75 هەزار ئامێری پارە راکێشانیش هاوردەکراوە.