سودانی گرێبەستێكی دیكە واژۆ دەكات

عیراق

28/10/2025‌ 1041 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی عێراق، گرێبەستێکی لەبارەی غازەوە لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکیدا واژۆ کردو ئاشكراشیكرد، گرێبەستەكە سەکۆیەکی تایبەت بەغازە لەناو ئاودا.


نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سودانی سەرپەرشتی واژۆکردنی گرێبەستێكی وەزارەتی نەوت دەكات لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەمریكی کە "سەكۆیەكی تایبەت بەغازە لەناو ئاودا".

جەختیشکراوەتەوە، ئەو گرێبەستە سەکۆیەكی ناو ئاوی تایبەت بەغاز لەگەڵ کۆمپانیای ئێکسێلێراتی ئەمریکییە.

ئەمە لكەاتێكدایە، پێشتر  وەزارەتی کارەبای عێراق ئاشكرایكرد، کۆماری ئیسلامیی ئێران هەناردەکردنی غازی بۆ عێراق ڕاگرتووە کە بە هۆیەوە بەرهەمهێنانی ۵۵۰۰ مێگاوات لە کارەبای بەغدا و ناوەڕاستی عێراق لەدەستدراوەو گرفتی گەورەیان بۆ دروست بوە.