شارپرێس:
دادگای باڵای فیدڕاڵی یەكێك له‌بڕگه‌كانی یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای بناغه‌ی زیندانیانی سیاسی ژماره (4)ی ساڵی 2006ی (هه‌مواركراو)ی به ناده‌ستوری ناساند‌و ته‌رخانكردنی 2%ی كورسیه‌كانی حه‌جی بۆ زیندانیانی سیاسی به‌ناده‌ستوری وه‌سفكردو ڕەتیكردەوە.
دادگای باڵای فیدڕاڵی داوایه‌كی یاسایی تاوتوێكرد کە تایبه‌ت بوو به‌مادده‌ی 3ی یاسای ژماره (10)ی ساڵی 2025 (یاسای هه‌مواركردنی دوه‌می یاسای دامه‌زراوه‌ی زیندانیانی سیاسی ژماره 4ی ساڵی 2006)، كه تێیدا هاتوه، (ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره پابه‌نده به‌ته‌رخانكردنی كه‌متر له (2%) كۆی كورسییه‌كانی حه‌ج كه ساڵانه بۆ عێراق ته‌رخان ده‌كرێن بۆ ئه‌وانه‌ی كه بڕگه‌كانی یاسای زیندانیانی سیاسی ده‌یانگرێـته‌وه یان خێزانه‌كانیان له‌كاتی مردنیان).
دادگای فیدڕاڵی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی به‌ناده‌ستوری وه‌سفكرد، به‌هۆی پێشێلكردنی بڕگه‌كانی ده‌ستوری كۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005 له‌ماده‌كانی (14) و (16)ی (بنه‌مای یه‌كسانی و بنه‌مای ده‌رفه‌تی یه‌كسانی).