شارپرێس:
میدیایه‌كی ئێرانی ئاشكرایكرد، به‌پێی رێككه‌وتنێك توركیا ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه یه‌ك ملیار مه‌تر سێجا ئاو به‌ره‌و عێراق به‌ربداته‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا ڕۆژانه به‌غدا نیو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی دیپلۆماسیی ئێران ڕایگەیاند،" ڕێككەوتنەكە له‌ڕوكه‌شدا ئابوریی دیاره به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره كردویه‌تی هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی ستراتیژییه له‌به‌كارهێنانی ئاو وه‌ك كارتێكی فشاری جیۆسیاسی كه نه‌ك هه‌ر به‌ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت به‌ڵكو لێكه‌وته‌كانی ئه‌و هه‌نگاوه ئێرانیش ده‌گرێته‌وه كه گیرۆده‌ی كه‌مئاوی بوه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕه ئێرانییه‌كه وشكبونی چه‌ند ده‌ریاچه‌یه‌ك له‌وڵاته‌كه‌یان ده‌رئه‌نجامی پشتگوێخستنی ناوخۆی نییه به‌ته‌نیا به‌ڵكو به‌رهه‌می ڕاسته‌وخۆی سیاسه‌تی توركیا‌و دروستكردنی چه‌ندان به‌نداوی ئاوه كه بوونه‌ته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی كه ده‌ڕژێته ئێرانه‌وه.