شارپرێس:
یۆسی کۆهێن سەرۆکی پێشوی مۆساد، لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز"ی ئەمریکی ڕایگەیاند، ئێران دوای "شەڕی 12 ڕۆژە" لەدۆخێکی تەواو جیاوازدایەو ئێستا توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی نەماوە.
کۆهین بەتەواوی پشتیوانی لەلێدوانەکانی دۆناڵد ترهمپ دەکات کە تێیدا جەختیکردوەتەوە، هێرشەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان وێرانکردوەو ئێران ئێستا یۆرانیۆم ناپیتێنێت، کە بەدەستکەوتێکی گەورەی دەزانێت.
کۆهێن ئهوهشى ڕاگهیاندوه، ئێران تێگەیشتوە ئیسرائیل توانای لەناوبردنی پێگە ئەتۆمییەکانی هەیەو دەتوانێت دوبارە هێرشبکاتەوە، دوای ئەوەی سیستەمەکانی بەرگریی ئێرانو پێگەکانی سوپای پاسدارانو سەرکردەکانی کردە ئامانج.
سەرۆکی پێشوی مۆساد ستایشی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی ئەمریکاو ئیسرائیلی کرد، کە وەک خاڵی وەرچەرخانێک بۆ ئاسایشی ئیسرائیلی وەسفکردو پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانی ڕاگرت.
کۆهێن باسی لەکاریگەریی ئۆپەراسیۆنی موسادی ساڵی 201 کردوە کە تێیدا 25 ئەندام 55 هەزار لاپەڕەو 183 سی دی لەدۆکیۆمێنتی نهێنی ئەتۆمی لەنزیک تاران دەستیان بەسەرداگیراو ڕەوانەی ئیسرائیل کرانەوە، ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەبوو لەسەر بڕیاری ئەمریکا بۆ کشانەوە لەڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە.
بەقسەی سەرۆکی پێشوی مۆساد، ڕوخاندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران مومکینە، ئەگەر جیهان پشتیوانی بکات.
