شارپرێس:
ڕاپۆرتێک له‌ئیسرائیله‌وه، مه‌ترسیه‌كى گه‌وره
له‌سه‌ر عێراق ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئێران خۆی بۆ ڕوبەڕوبونەوەیەکی ئەگەری
لەگەڵ ئیسرائیل ئامادەدەکات، ده‌شڵێت، "بۆ ئەوه‌ش گروپه چه‌كدارییه شیعەکانی
عێراق پڕچەک دەکات، بەتایبەت دوای زیانەکانی لەلوبنان، سوریا‌و غەززە".
دەزگای پەخشی ئیسرائیل ناسراو به(کان) ڕاپۆرتێکی
بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى، "ئێران بەمدواییانە ئاراستەی خۆی گۆڕیوەو هەوڵدەدات
باری قورسی سەربازیی بخاتەسەر شانی گروپه چه‌كداره‌كانى عێراق، بەمەش سەنتەری
قورسایی سەربازی لەلوبنان، سوریا‌و کەرتی غەززەوە، ده‌گوازێتەوە بۆ عێراق.
ئه‌و ڕاپۆرته كه پشتی بەچەندین سەرچاوە به‌ستوه
لەوانەش سەرچاوە ناوخۆییه‌كانى عێراق جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، پشتیوانیی
ئێران بۆ گروپه چه‌كداره‌كانى عێراق زیادیکردوە، بەتایبەت لەدابینکردنی چەکی پێشکەوتوو
و ڕاهێنانیان لەسەر تاکتیکی نوێ بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی فەیلەقی قودسی سەر بەسوپای
پاسداران.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى ئه‌و ڕاپۆرتەى دەزگای پەخشی
ئیسرائیل (کان)دا هاتوه، "ئێران سیاسەتی دوو ڕێگه لەعێراق پەیڕەو دەکات، ئەو
سیاسەتەش بریتییە لەهەوڵدان بۆ تێکەڵکردنی هەندێک فەرماندەی گروپه چه‌كدارییه‌كان
لەپرۆسەی سیاسیی عێراقدا، لەگەڵ بەهێزکردنی کۆنترۆڵی خۆی بەسەر گروپە چەکدارەکان،
بەئامانجی زیادکردنی کاریگەریی خۆیی‌و پاراستنی لەهەڕەشەکان".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، لەململانێی ڕابردوی نێوان
ئێران‌و ئیسرائیل‌دا، گروپە چەکدارییەکانی عێراق بەهۆی فشاره‌كانى حکومەتی ناوەندیی
بەغداو هەڕەشەکانی ئیسرائیل‌و ئەمریکاوە، دەستوەردانیان نەکردو تاڕاده‌یه‌كى زۆر بێده‌نگییان
هه‌ڵبژارد.
سه‌باره‌ت به‌و پرسه، د.فراس یاسر ئەندامی ئەنجومەنی
سیاسیی گروپى نوجه‌با وتویه‌تى، "ئه‌و ڕاپۆرته مه‌به‌ستداره‌و لەوانەیە ئیسرائیل
یان ئه‌مریكا بیانەوێت بیانویەک بدۆزنەوە بۆ ئەوەی گەرەنتی وەرگرتنی قازانج لەعێراق
بکەن‌و فشاربخەنەسەر حکومەتەکەی، بەتایبەتی کە هەڵبژاردنی پەرلەمان نزیکە، یان هەوڵێکە
بۆ دروستکردنی پێشەکییەک بۆ ئەوەی ئیسرائیل هێرشبکاتەسەر عێراق، چونکە پێشتر ناتانیاهۆ
بەئاشکرا هەڕەشەی لەعێراق کردوە".
ئه‌وه‌شى وتوه، "مقاوەمەی عێراقی بەردەوامە
لەکۆکردنەوەی هێزو نوێکردنەوەی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی شەڕکەری خۆی، وەک ئامادەکارییەک
بۆ هەر حاڵەتێکی کت‌وپڕ یان وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک بەشێوەیەک کە گونجاوبێت لەگەڵ
سروشتی شەڕی داهاتوو".
سه‌باره‌ت به‌و پرسه ڕۆژنامه‌ى یەدیعۆت ئەحرانۆت
شیكارییه‌كى دوو ڕۆژنامه‌نوسى دیارى ئیسرائیلى بڵاوكردوه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ى ئه‌و
شیكارییه بێت، "تاران بریکارەکانی خۆی لەعێراق ئامادەدەکات بۆ ئۆپەراسیۆنە ئەگەرییەکان
دژی ئیسرائیل ئەگەر ململانێیەکی نوێ لەناوچەکەدا سەرهەڵبدات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه،
ئەم گروپه چه‌كدارانه‌ى ئێران هاوكارییان ده‌كات، بونەتە هێزێکی تۆقێنەرو لەهەندێک
بواردا تواناکانی سوپای فەرمی عێراق تێدەپەڕێنن".
