شارپرێس:
ئەنجومەنی تەندروستی لەگەڕەکه كوردیه‌كانى شارى حه‌له‌ب مه‌ترسییه‌كى گه‌وره ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ى مرۆیى ڕویى له‌گه‌ڕه‌كه‌كانمان كردوه"، ده‌شڵێت، "ژماره‌ى بریندارمان زۆرن‌و تیم‌و ئه‌مبوڵانسه‌كانمان فریایان ناكه‌ون"، له‌په‌یامێكیشدا داوا لەنەتەوەیەکگرتوەکان‌و كۆمه‌ڵگه‌ى نێودەوڵەتى ده‌كات بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر بەپاراستنی خەڵکی مەدەنی هەڵبگرن".
د.ئازاد ڕەشۆ ئەندامی ئەنجومەنی تەندروستی لەگەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە ڕایگه‌یاند، "ئێمە بەکارەساتێکی مرۆیی ڕاستەقینەدا دەژین".
ده‌شڵێت، "بەهۆی بەردەوامی تۆپبارانەکان، تیمەکانی ئەمبوڵانس‌و کارمەندانی پزیشکی ناتوانن بجوڵێن بۆ گواستنەوەی بریندارەکان، زۆرێک لەپزیشکانیش دەیانەوێت لەحەلەبەوە بێنە گەڕەکەکانمان، بەڵام ناتوانن‌و ڕێگه‌یان نییه".
د. ئازاد جه‌ختده‌كاته‌وه، "پێویستی زۆرمان بەپزیشک هەیە لەهەموو پسپۆڕییەکان، هەروەها کەمیی پێداویستیمان هەیه".
ئەنجومەنی تەندروستی لەگەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە ️داوا لەنەتەوەیەکگرتوەکان‌و كۆمه‌ڵگه‌ى نێودەوڵەتی ده‌كات، بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر بەپاراستنی خەڵکی مەدەنی هەڵبگرن.
داواکاریشن، کۆتایی بهێندرێت بەبۆردومانی بێ جیاوازیی‌و هەڵگرتنی گەمارۆی سەر گەڕەکە كوردیه‌كان‌و ئاسانكاریى بۆ گواستنەوەی بریندارەکان بۆ چارەسەر لەنەخۆشخانەکانی دیكه‌ى شارى حه‌له‌ب.
ئه‌م په‌یامه له‌كاتێكدایه، له‌شه‌وى ڕابردوه‌وه هێرش بۆسه‌ر گه‌ڕه‌كه كوردیه‌كانى شارى حه‌له‌ب ده‌ستیپێكردوه‌و تائێستاش به‌رده‌وامه.
