بۆچی حکومەتى هەرێم سورە لەسەر هەژمارى من؟ پەرلەمانتارێک زانیارى ئاشکرا دەکات

کوردستان

25/04/2024‌ 1622 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتوو لە پەرلەمانى عێراق ئاشکراى دەکات، کە بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى روونە و جەخت لە تەوتین دەکاتەوە لە ڕێگەى بانکەکانى عێراقەوە، بەڵام حکومەتى هەرێم دەیەوێت لە ڕێگەى هەژمارى منەوە موچە دابەش بکات.

موسەنا ئەمین، سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتووى ئیسلامى لە پەرلەمانى عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەزگاى میدیایی شارپرێس لەبارەى هەژمارى منەوە وتى: ئەگەر هەژمارى من هۆکارێک بێت بۆ حەواڵەکە کردنى موچە ئاساییە، بەڵام ئەگەر بۆ تەوتینى موچەبێت ئەوا پێچەوانەى بڕیارەى دادگاى باڵاى فیدراڵییە.

هەروەها وتیشى: بەپێى بڕیارەکە دەبێت زانیارى لەسەر موچەخۆرانى هەرێم بۆ بەغدا بنێردرێت و لەیەکێک لە بانگە فیدراڵییەکان و لەدەرەوەى دەسەڵاتى هەرێم تۆمار بکرێت.

موسەنا ئەمین ئاماژەى بەوەکرد، حکومەتى هەرێم دەیەوێت لە ڕێگەى هەژمارى منەوە بودجە لە عێراق وەربگرێت و بەخواستى خۆى بۆ موچە خەرجى بکات، بۆیە جەخت لە هەژمارى من دەکاتەوە.

اسی لەوەشکرد، هەژمارى من تەنها دەتوانێت ڕۆڵى حەواڵە ببینێت و ناتوانێت موچەى پێ دابەش بکرێت و وتى: ەموو موچەخۆرێکیش دەتوانێت بە حەواڵە رازی نەبێت و لە بانکە فیدراڵییەکان راستەوخۆ موچە وەربگرێت.

بەپەلە