شارپرێس:
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، وتەبێژی ناتانیاهۆ دەستی لەکارکێشایەوە، بەڵام میدیاکانی وڵاتەکە دەڵێن، وتەبێژەکە بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ سارەی هاوژینی ناتانیاهۆ لەکارەکەی دورخراوهتهوه.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، عومەر دۆستری وتەبێژی ناتانیاهۆ دەستی لەکارکێشایەوە، لای خۆیەوە ناتانیاهۆ پێزانینی خۆی بۆ کارەکانی دۆستری کە لەماوەی ڕابردوو ئەنجامیداوە دەربڕییو سوپاسی ماندوبونی کردوه.
لەلایەکی دیکەوە کەناڵی 13ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، دۆستری بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ سارەی هاوژینی ناتانیاهۆ لەکارەکەی دورخراوەتەوە.
چەند سەرچاوەیەکی نزیک لەناتانیاهۆ بەڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستیان ڕاگەیاند، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، هەرگیز کارەکانی دۆستری بەدڵ نەبوەو بەکەسێکی نەزانو بێ ئەزمون پێناسەی کردوە، هەر ئەمەش وای لەناوبراو کردوە دەستلەکاربکێشێتەوە.
عومەر دۆستری لەمانگی ئابی 2024وە وەک وتەبێژی فەرمیو ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل کاریکردوە.