تورکیا و ڕوسیا و سعودیە لەبارەی ئاگربەستی ئێرانەوە گفتوگۆ دەکەن

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 416 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:

 

وەزیری دەرەوەی تورکیا هەوڵەکان بۆ کۆتایی هاتنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێرانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و وەزیری دەرەوەی سعودیە فەیسەل بن فەرحان تاوتوێ کرد.

بە پێی ئەو زانیارییەی میدیای تورکیا لە سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوە بڵاویکردونەوە، هاکان فیدان لە پەیوەندی تەلەفۆنیدا  لەگەڵ هاوتا ڕوسی و سعودییەکانی گفتوگۆی کردووە.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، لە پەیوەندییەکاندا هەوڵەکان بۆ کۆتایی هاتنی جەنگ تاوتوێ کراوە.