شارپرێس:
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕێنماییو خشتەی نوێی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی بۆ پۆلە کۆتاکان (9ی بنەڕەتیو 12ی ئامادەیی) بڵاوکردەوەو وادەی دەستپێکردنی خولی یەکەمو دوەمی دیاریکرد.
وەزارەتی پەروەردە لهڕاگهیهنراوێكى فهرمیدا ڕایگەیاند، تاقیکردنەوەی نیشتمانیی خولی یەکەمی پۆلی 9 لە 14ى 5ى 2026 دەستپێدەکاتو لە25ى 5ى ئهمساڵ کۆتایی دێت، خولی دوەمیش لە15ى 6ى 2026 دەستپێدەکات.
سەبارەت بەپۆلی 12ی ئامادەیی (زانستی، وێژەییو پیشەیی)، خولی یەکەم لە14ى 6ى 2026 دەستپێدەکاتو لە8ى 7ى 2026 تەواو دەبێت، خولی دوەمیش بۆ 11ى 8ى 2026 دیاریکراوە.