شارپرێس:
لەنوێترین پێشهاتی سیاسیی نێوان تارانو واشنتۆندا، ماڵپەڕی ئەکسیۆس پەردەی
لەسەر وردەکاریی کۆبونەوە نهێنییەکانی ئیسلام ئاباد لادا، بهگوێرهى سەرچاوەكان،
ئەمریکا بەفەرمی داوای لەئێران کردوە بۆ ماوەی دوو دەیەی تەواو (20 ساڵ) پڕۆسەی پیتاندنی
یۆرانیۆم ڕابگرێت؛ داواکارییەک کە وەک کۆتوبەندێکی درێژخایەن بۆ خەونە ناوەکییەکانی
تاران دەبینرێت.
ماڵپەڕهكه بەپشتبەستن بەبەرپرسێکی ئەمریکیو سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویکردەوە،
ئەمریکا لەمیانی دانوستانەکانی سەرەتای ئەم هەفتەیەدا کە لەئیسلام ئابادی پاکستان
بەڕێوەچوو، داوای لەئێران کردوە بۆ ماوەی 20 ساڵ پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
سەرچاوەکە دەشڵێت، "لایەنی ئێرانیی وەڵامی داواکارییەکەی ئەمریکای داوەتەوەو
پێشنیازی کەمکردنەوەی ماوەی ڕاگرتنەکەیان کردوە".
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، ئەمریکا هەروەها داوای لەئێران کردوە هەموو یۆرانیۆمی
پیتێنراوی خۆی لەو وڵاتە بباتە دەرەوە، ئێرانییەکان لەبەرامبەردا ڕایانگەیاندوە، لەبری
ئەوە ڕازیدەبن بەپرۆسەی چاودێریکردن بۆ کەمکردنەوەی ئاستی پیتاندن.
بهگوێرهى ئهكسیۆس، ئەمریکا داوای 20 ساڵ دەکات، بەڵام تاران بەپێشنیازێکی
کورتخایەنتر وەڵامیداوەتەوە.
سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی ئەمریکی باس لەبونی پێشکەوتنو کراوەیی کەناڵەکانی
پەیوەندیی دەکەن بۆ کۆتاییهێنان بەقەیرانەکە، بەڵام تارانو واشنتۆن لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی
سەختدان، چونکە وادەی دیاریکراو بۆ ئاگربەست لە21ی نیساندا کۆتایی دێت.
دوای شکستی دانوستانە 21 کاتژمێرییەکەی پاکستان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا،
یارییەکەی گۆڕی بۆ فشارێکی بێوێنە، بەبڕیاری گەمارۆدانی گهروى هورمز، واشنتۆن پەیامێکی
ڕونی بۆ تاران نارد، یان پاشەکشە لەدۆسیە ناوەکییەکە، یان خنکاندنی ئابورییو ڕێڕەوە
ئاوییەکان، ئێستا جیهان چاوەڕێیە ببێنێت ئایا دیپلۆماسی دەتوانێت پێش ململانێی سەربازیی
بکەوێت؟
