شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نى سه‌رتاسه‌رى خۆیشاندانه‌كان بۆ پشتیوانیى له‌ڕۆژئاواى كوردستان په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌م هه‌ینیه‌مان ناوناوه (هەینی کۆدەنگی کوردان)"، ده‌شڵێت، "بڕیارمانداوه بۆ پشتیوانیى ڕۆژئاوا ئه‌م هه‌ینیه به‌ملیۆنان خه‌ڵك له‌شاره‌كانى خۆیان بڕژێنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و جارێكى دیكه پشتیوانیه‌كانیان بۆ ڕۆژئاوا نیشانبده‌نه‌وه".
ئه‌نجومه‌نى سه‌رتاسه‌رى خۆیشاندانه‌كان له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه په‌یامێكى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م هاونیشمانیان له‌هه‌رێمى كوردستان كرد‌و ڕایگه‌یاند، "ڕۆژى هه‌ینى داهاتوو، خۆپیشاندانى ملیۆنى به‌ناوى (هەینی کۆدەنگی کوردان) له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانى هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
ئه‌نجومه‌نه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، "دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ بڕیارماندا خۆپیشاندانى به‌رفراوان به‌ڕێوه‌نه‌چێت‌و له‌برى ئه‌وه ژماره‌یه‌ك چالاكى هونه‌ریى‌و وه‌رزشى‌و جۆراوجۆرى دیكه بۆ پشتیوانى ڕۆژئاوا به‌ڕێوه‌ببرێت، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه تاوه‌كو هه‌ینى داهاتوو، گه‌وره‌و بچوك له‌ماڵه‌كان بێینه ده‌ره‌وه‌و به‌یه‌كده‌نگ هاواربكه‌ین‌و ده‌نگمان به‌رزبكه‌ینه‌وه بۆ پشتیوانى ڕۆژئاواى نیشتمان".
ئه‌نجومه‌نى سه‌رتاسه‌رى خۆیشاندانه‌كان ئه‌وه‌شى بۆ شارپرێس ڕونكرده‌وه، "هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه بۆ ڕۆژى هه‌ینى كاتژمێر 2ى پاشنیوه‌ڕۆ له‌شارى سلێمانى‌و له‌هه‌ولێرو شاره‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان، (هەینی کۆدەنگی کوردان) به‌ڕێوه‌بچێت‌و بڕیاروایه به‌ملیۆنان هاونیشتمانى بڕژێنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ پشتیوانیى له‌ڕۆژئاواى كوردستان".
هه‌روه‌ك ئه‌نجومه‌نه‌كه سوپاسى هاوڵاتیان ده‌كات بۆ نیشاندانى هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى‌و به‌گژداچونه‌وه‌ى هه‌ر په‌لامارێك دژى كوردانى ڕۆژئاوا، داواشیكرد به‌هه‌مان گوڕوتینى ڕۆژانى ڕابردوو، هاونیشتمانیان له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم به‌شداریى خۆپیشاندانى ملیۆنى له‌شاره‌كانى خۆیان بكه‌ن.
