شارپرێس:
جیان عومەر (ژیان) چالاکوانی کورد لەبەرنامەی
"ئیتیجاه موعاکس"ی کەناڵی جەزیرەی تۆمەتبارکرد بەوەی بەئاشکرا، لایەنگریی
بۆ داعش کردوەو لەڕێگەی مۆنتاژەوە بەشێکی زۆری قسەکانی سانسۆر کردوە.
جیان عومەر (ژیان) ئهوهشى ڕونكردوهتهوه، تیمی
بەرنامەکە، ئەو بڕگانەیان سڕیوەتەوە کە تێیدا جیان بەرگریی لەکچە شەڕڤانان کردوەو
وەڵامی توندی سوکایەتییەکانی داوەتەوە کە کردویانەتهسەر شەڕڤانان.
ئهو جهختدهكاتهوه، "پێمڕاگەیاندن،
پرچی ئەو شەڕڤانانەی ئێوەیان لەداعش ڕزگارکرد، لەئێوەو لەوانەش کە لەپشتتانن، شەریفترە".
ئەو چالاکوانە ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای سانسۆرو
نادادی لەدابەشکردنی کاتدا، توانیویەتی ئاڵای کوردستان لەناو ستۆدیۆکەدا بەرزبکاتەوە.
ئهو چالاكوانه كورده جەختیکردەوە، بەرنامەکە
متمانەی نەماوەو مۆنتاژکردنی قسەکانی بەنیشانەی "لاوازی پێشکەشکارەکەو هێزی دۆزی
کورد" ناوبرد، هەروەها بەڵێنیدا، وردەکاری زیاتری پشت پەردە بڵاوبکاتەوە.
وهكو جیان باسیكردوه، "ئەمجارە فەیسەڵ
قاسم بەکورد دەڵێت:"چەقۆکێشو دزو بەکرێگیراو"، دوای ئەو بێڕێزییانەی کە
دوێنێ شەو لەبەرنامەیەکیدا بەرامبەر بەکورد کردی، ئەمڕۆ فەیسەڵ قاسم پێشکەشکاری کەناڵی
جەزیرەی قەتەری پۆستێکی لەفەسیبوکەکەی بڵاوکردەوە تێیدا بەچەکدارە تیرۆریستەکانی جۆلانی
دەڵێت "گەل"و بەکوردیش دەڵێت گروپێک "چەقۆکێشو دزو بەکرێگیراو".
فەیسەڵ قاسم نوسیویەتی:"کاتێک لەگەڵ گەلدا
دەوەستیت، بەڕەگەزپەرستو تائیفی ناوت دەبەن، بەڵام کاتێک لەگەڵ مشتێک چەقۆکێشو کەسی
بچوکو دزو ڕەگەزپەرستو بەکرێگیراودابیت، ئەوا تۆ زۆرباشو بێوێنەیت".
ئەمەش دوای ئەوەهات کە دوێنێ شەو فەیسەڵ قاسم بەکچە
شەڕڤانەکانی کوردی وت، "تاوانبار و ژێرپێخراو".