شارپرێس:
نوری مالیکی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەڵامی هەڕەشەکانی سه‌رۆكى ئه‌مریكا دەداتەوەو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بەردەوامدەبم لەکارکردن تا دەگهمه ئەنجام کە خزمەت بەبەرژەوەندیی گەلی عێراق بکات".
نوری مالیکی کە کاندیدى پێكهاته‌ى شیعه‌یه له‌چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لهپهیامێكدا، بەتوندی دەستوەردانی ئاشکرای ئەمریکا لەکاروباری ناوخۆی عێراق ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، "بەپێشێلکردنی سەروەریی عێراق‌و پێشێلکردنی بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەڵبژاردنی کاندیدەکەی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی دەزانین".
مالیكى وتویهتى، "گفتوگۆی نێوان وڵاتان تاکە بژاردەی سیاسییە نەک، نەک پەنابردنەبەر هەڕەشە، هاوکات جهختدهكهینهوه، بەردەوامدهبم لەکارکردن تا دەگهمه ئەنجام کە خزمەت بەبەرژەوەندی گەلی عێراق بکه‌م".
ئه‌م په‌یامى سوربونهى مالیكى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران له‌كاتێكدایه، شه‌وى ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کاندیدکردنی نوری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەزۆر خراپ وەسفکردو هەڕەشەی بڕینی هاوکارییەکانی بۆ عێراق کرد لەحاڵەتی هەڵبژاردنەوەی مالیکی وەکو سەرۆک وەزیران.
