شارپرێس:
تەرمی هودا شەعراوی خانمە
هونەرمەندی دیاری سوریا لە ماڵەکەی خۆی دۆزرایەوە، کە بەشداری لە درامای ناوداوری
سوری (باب حارە) کردبوو.
لقی دیمەشقی سەندیکای
هونەرمەندانی سوریا هەواڵی کوژرانی ئەو خانمە هونەرمەندەی پشتڕاستکردەوە و دەڵێت، هودا
شەعراوی لەماڵەکەی خۆی لە ڕوداوێکی تەمومژاویدا کوژراوە.
بەگوێرەی میدیاکانی
سوریا، هێزە ئەمنییەکانی دیمەشق دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە کردوە، بۆ ئەوەی
بکەرانی ئاشکرابکرێن.
هاوکات، میدیاکانی سوریا
باس لەوەدەکەن، گومان دەکرێت خزمەتکارێک کە لەماڵی ئەو هونەرمەندەدا کاری دەکرد،
تاوانەکەی ئەنجامدابێت و تاکو ئێستا لایەنە ئەمنییەکان هیچ پەیامێکیان لەوبارەیەوە
بڵاونەکردوەتەوە.