شارپرێس:
تۆم باراک نوێنەری ئەمریکا بۆ سووریا ڕایگەیاند، پشتیوانیی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکەن.
تۆم باراک لە تۆڕی X، ڕاگەیەندراوێکی بەناوی ئەمریکا، فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیاوە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، پشتیوانیی یەکگرتوومان هەیە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات و جێبەجێکردنی رێککەوتنی 18ی کانوونی دووەمی 2026 .
داواشکراوە، سەرنج و هاوبەشیی هەموو لایەنەکان بۆ هەنگاونان بەرەو پێشەوە لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بێت.
هەروەها داوا لە حکومەتی سووریا و سووریای دیموکرات دەکەن بگەنە رێککەوتنێکی هەمیشەیی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕو تەنیا رێگە بۆ دابینکردنی سەقامگیری لە سووریا، پشتبەستنە بە رێککەوتنی 18ـی کانوونی دووەمی 2026.