شارپرێس:
لەچوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکان بۆ
پاڵپشتیکردنی رۆژئاوای کوردستان لەبەرامبەر ئەو هێرشە سەربازییەی لەلایەن چەکدارانی
سوریاوە ڕوبەڕویان دەبێتەوە، بڕیارە کاتژمێر 2ی نیوەڕۆی سبەی
هەینی، لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی فراوان بەڕێوەبچێت.
لەسلێمانی خۆپیشاندانەکان لەبەردەم باخی گشتی
دەستپێدەکات و دواتر بەڕێپێوان بەرەو شەقامی سالم بەڕێدەکەون.
ئه‌نجومه‌نى سه‌رتاسه‌رى خۆیشاندانه‌كان پێشتر له‌ڕێگه‌ى شارپرێسه‌وه
په‌یامێكێان ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م هاوڵاتییان له‌هه‌رێمى كوردستان كرد‌و ڕایگه‌یاند،
"ڕۆژى هه‌ینى داهاتوو، خۆپیشاندانى ملیۆنى به‌ناوى (هەینی کۆدەنگی کوردان) له‌سه‌رجه‌م
شاره‌كانى هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
ئه‌نجومه‌نه‌كه
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، "دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ بڕیارماندا خۆپیشاندانى
به‌رفراوان به‌ڕێوه‌نه‌چێت‌و له‌برى ئه‌وه ژماره‌یه‌ك چالاكى هونه‌ریى‌و وه‌رزشى‌و
جۆراوجۆرى دیكه بۆ پشتیوانى ڕۆژئاوا به‌ڕێوه‌ببرێت، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه
تاوه‌كو هه‌ینى داهاتوو، گه‌وره‌و بچوك له‌ماڵه‌كان بێینه ده‌ره‌وه‌و به‌یه‌كده‌نگ
هاواربكه‌ین‌و ده‌نگمان به‌رزبكه‌ینه‌وه بۆ پشتیوانى ڕۆژئاواى نیشتمان".
ئه‌نجومه‌نى سه‌رتاسه‌رى
خۆیشاندانه‌كان ئه‌وه‌شى بۆ شارپرێس ڕونكرده‌وه، "هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك
كراوه بۆ ڕۆژى هه‌ینى كاتژمێر 2ى پاشنیوه‌ڕۆ له‌شارى سلێمانى‌و له‌هه‌ولێرو شاره‌كانى
دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان، (هەینی کۆدەنگی کوردان) به‌ڕێوه‌بچێت‌و بڕیاروایه به‌ملیۆنان
هاونیشتمانى بڕژێنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ پشتیوانیى له‌ڕۆژئاواى كوردستان".
