شارپرێس:
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەكانی پێشمەرگە لەسنوری نێوان کفری و خورماتوو، هەوڵێكی چەکدارانی داعشیان بۆ پەلاماردانی سەنگەرەکانیان پوچەڵ كردەوە.
ڕوداوەكە لەنزیک گوندی پەڵکانە ڕویداوە کەچوار چەکداری داعش هەوڵیانداوە لەبارەگایەکی فەوجی یەکی هێزەکانی پێشمەرگە نزیک ببنەوە و دەستڕێژی گوللەیان کردوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، هێزەکانی پێشمەرگە لەحاڵەتی ئامادەباشیدا بون و پێشوەختە ئاگادار بون، بۆیە دەستبەجێ و بە توندی وەڵامیان داوەتەوەو هێرشەکە تێکشکێندراوەو چەکدارەکان نەیانتوانیوە بەرگری بکەن و هەڵاتون.
لەئێستادا هێزەكانی پێشمەرگە، بۆ زیاتر پاراستنی ئەمنی ناوچەكە كیوماڵێكیان دەستپێكردوە.