بازرگانێكی نێودەوڵەتی مادەی هۆشبەر لەسلێمانی دەستگیركرا

عیراق

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 567 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مادە هۆشبەرەکانی عێراق ئاشكرایكرد، بازرگانێکی نێودەوڵەتیی مادەی هۆشبەریان لەپارێزگای سلێمانی بەدوو کیلۆ مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکردوە.

 
بەڕێوەبەرایەتییەكە لەڕاگەیەنراوێکدا وردەکاریی دەستگیرکردنی ئەو بازرگانەی بڵاوکردەوە، کە دەوترێت لەرێگەی زانیاریی هەواڵگرییەوە ئەو کەسە دەستگیرکراوە.
 
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، دەستگیرکردنی ئەو بازرگانە کە بە نێودەوڵەتی ناوی بردوە بەهاوئاهەنگی بوە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی مادە هۆشبەر لەهەردوو پارێزگای نەینەوا و سلێمانی.
 
 

بەپەلە