ئێران لەڕێگەی موشەكەكانیەوە وەڵامی كەشتییە فڕۆكەهەڵگرەكانی ئەمریكا دەداتەوە

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 777 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتەبێژی سوپای ئێران هەڕەشەی کرد کە ئەگەر هێرش بکرێتەسەر وڵاتەکەیان، دەستبەجێ بنکە سەربازییەکان و کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی ئەمریکا دەکاتە ئامانج و دەڵێت،" كەشتییە فڕۆكە هەڵگرەكان ئامانجی ئاسانن بۆ موشەكەكانمان".

 
محەممەد ئەکرەمینیا، وتەبێژی سوپای ئێران ڕایگەیاند،" وەڵامی ئێمە بۆ هەر هێرشێکی ئەمریکا سنوردار نابێت و دەستبەجێ دەبێت". 
 
وتیشی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی ئەمریکا خاڵی لاوازیان هەیەو زۆربەی بنکەکانی ئەمریکاش لەبازنەی مەودای موشەکەکانی ئێراندان.
 
ئەکرەمینیا هۆشداریدا و وتی،" ئەگەر ئەمریکییەکان توشی هەڵەیەکی وا لەلێکدانەوەکان ببن، بەدڵنیاییەوە دۆخەکە بەو شێوەیە نابێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وێنای دەکات، کە ئۆپەراسیۆنێکی خێرا بکات و دوای دوو کاتژمێر تویت بکات و بڵێت ئۆپەراسیۆنەکە کۆتایی هات."

ئەمەش دوای ئەوەهات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریدا کە کات لەبەردەم تاران نەماوەو یەکێتی ئەوروپاش سوپای پاسدارانی خستە لیستی تیرۆرەوە.
 

 

 

 

 

 
 

بەپەلە