شارپرێس:
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، دەقی ڕێککەوتننامە گشتگیرەکەی لەگەڵ حکومەتی سوریا بڵاوکردەوە، کە کۆتاییهێنان بەشە و پڕۆسەی یەکگرتنی تەواوەتی هێزە سەربازی و دامەزراوە ئیدارییەکان لەباکو و ڕۆژهەڵاتی سوریای تێدا جێگیر كراوە.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌نێوان حكومه‌تی سوریا و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به‌ڕێككه‌وتنێكی هه‌مه‌لایه‌نه ئه‌نجامدرا، له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر یه‌كخستنی قۆناغ به‌قۆناغی هێزی سه‌ربازی و ئیداری ل نێوان هه‌ردولادا.
لەبارەی وردەكاری ڕێككەوتنەكەوە، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ڕێككه‌وتنه‌كه بریتییه له‌كشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كان له‌خاڵه‌كانی به‌ركه‌وتن، هاتنه ناوه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ ناو سه‌نته‌ری شاره‌كانی حه‌سه‌كه و قامیشلۆ و ده‌ستپێكردنی یه‌كخستنی هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها فیرقه‌یه‌كی سه‌ربازی پێكده‌هێندرێت كه سێ لیوا له‌سوپای هه‌سه‌ده له‌خۆده‌گرێت.
هەروەها ئەوەش هاتوە، لیوایه‌ك له‌هێزه‌كانی كۆبانی له‌چوارچێوه‌ی فیرقه‌یه‌كی سه‌ر به‌پارێزگای حه‌له‌ب پێكده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتنه‌كه بریتییه له‌یه‌كخستنی داموده‌زگاكانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر به‌داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی سوریا، له‌گه‌ڵ ڕێكخستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی، جگه له‌وه‌ش ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی مافه مه‌ده‌نی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستان و زامنكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان كرا.
هەسەدە جەختیش دەكاتەوە، كە" ئامانجی ڕێككه‌وتنه‌كه یه‌كخستنی خاكی سوریا‌و به‌دیهێنانی یه‌كگرتنی ته‌واو له‌ناوچه‌كه‌دا له‌ڕێگه‌ی پته‌وكردنی هاریكاری نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه".
ئەمە لەكاتێكدایە، لەلایەن حكومەتی سوریاوە كۆمەڵكوژییەكی گەورە بەرامبەر كورد لەڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامدراو كاردانەوەی جیهانی بەدووایی خۆیدا هێنا.