شارپرێس:
تۆم باراک, نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی کۆتایی و گشتگیری ئاگربەست لەنێوان دمشق و هێزەکانی
سوریای دیموکرات وەرچەرخانێکی مێژووییە بەرەو سەقامگیری و یەکڕیزی نیشتمانی لەسوریا.
باراک ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هەنگاوە ئەنجامی
دانوستانێکی وردە و پابەندی هەردوولا بە حوکمڕانییەکی گشتگیر و ڕێزگرتنی دوولایەنە
نیشان دەدات.
دەشڵێت: حکومەتی سووریا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی
پێکهاتە سەربازیی و کارگێڕییەکان لەناو دامەزراوە دەوڵەتییەکاندا، خواستی خۆی بۆ
هاوبەشی ڕاستەقینە دەربڕیوە، هەروەها جەختی لە گرنگی ئەم ساتەوەختە بۆ گەلی کورد
کردەوە و وەک دەستپێکێکی نوێ بۆ چاککردنی ستەمە مێژوییەکان و بەهێزکردنی پێگەی
کورد لە ناوچەکەدا وەسفی کرد.
دەشڵێت: جێبەجێکردنی مەرسومی سەرۆکایەتی
ژمارە 13 وەک هەنگاوێکی گرنگ بەرەو یەکسانی و گەرەنتی بەشداری کورد لە ئاوەدانکردنەوەی
داهاتوی سوریادا بینرا.
لەکۆتاییدا دەڵێت: ئەم گۆڕانکارییانە زەمینە
خۆش دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی متمانە و ڕاکێشانی وەبەرهێنان، تا سوریا دووبارە ببێتەوە
بە ناوەندی ئارامی لە ناوچەکەدا.
ئاکۆ
عەبدوڵڵا ئاڵی