شارپرێس:
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی شەممە لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا لە کۆشکی دۆلمەباخچە پێشوازی لە شا عەبدوڵڵای دووەم شای ئوردن کرد.
ئاژانسی ئانادۆڵو بڵاویکردەوە، ئەردۆغان و پاشای ئوردن کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵیان ئەنجامداوەو دواتر کۆبوونەوەیەکی فراوانتر لەگەڵ شاندەکانی هەردوو وڵات ئەنجامدرا.
لە لایەنی تورکیاوە شاندەکە پێکهاتووە لە یاشار گولەر وەزیری بەرگری و هاکان فیدان وەزیری دەرەوە، هەروەها ئیبراهیم کاڵن، بەرپرسی هەواڵگری تورکیا.
ئەم کۆبوونەوەیە لەدوای سەردانەکانی ئەردۆغانە بۆ سعودیە و میسر.
تورکیا لەدوای قۆناغێک لەململانێ و گرژیی لەگەڵ بەشێکی وڵاتانی عەرەبی، هەوڵی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی دەدات لەگەڵ ئەو وڵاتانە لەپێشیانەوە سعودیە و میسر.