فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ پاراستنی گەشتێکی ئاسمانی بنگۆریۆن لەندەن جوڵەیان کرد

جیهان

11 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 488 جار خوێندراوه‌ته‌وه



شارپرێس:
دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، فڕۆکەیەکی کۆمپانیای ویز ئێر کە لە فڕۆکەخانەی بن گوریۆنەوە  بۆ لەندەن فڕیبوو، دوای گومانی  ڕووداوێکی ئەمنی گەڕایەوە ئیسرائیل.

سەرچاوەیەکی سەربازی ڕوونیکردەوە، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل فڕۆکەی جەنگی جوڵەپێکردووە بۆ چاودێری فڕۆکەکە تا کاتی گەڕانەوەی و نیشتنەوەی لە بنگۆریۆن.

 سەرچاوەکان دەڵێن، سەرنشینێک پەیامێکی هەڕەشەئامێزی لە لەڕێگای تەلەفۆنەکەی پێگەیشتووە.

وتەبێژی دەستەی فڕۆکەوانی ئیسرائیل دووپاتی کردەوە کە هێزە ئەمنییەکان بەپێی ڕێکارە ستانداردەکان لەم جۆرە حاڵەتانەدا مامەڵەیان کردووە و ئاماژەی بەوەدا کە فڕۆکەکە بە سەلامەتی نیشتووەتەوە و دواتر دەرکەوتووە کە هیچ ڕووداوێک نەبووە.