شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەلێدوانێکی چاوەڕواننەکراودا ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لەماوەی دوو هەفتەدا خاکی ئێران جێدەهێڵن، ده‌شڵێت، "ئه‌و سه‌ركردانه‌ى ئێران كه ئێمه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن زۆر عاقڵترن له‌وانى پێشوو".
ترەمپ له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا لهكۆشكى سپى، له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ى خۆیه‌وه وتى، "ئێستا گۆڕانکاریی تەواوەتی لەڕژێمی ئێران‌دا ڕویداوەو ئێمە لەگەڵ سەرکردەى گەلێک مامەڵە دەکەین کە زۆر عاقڵانیترو میانڕەوترن له‌وانه‌ى پێشوو".
سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویست ناکات ئێران هیچ ڕێککەوتنێکی فەرمی واژۆبکات بۆ ئەوەی ئەم پڕۆسە سەربازییە کۆتایی بێت، چونكه شتێك نه‌ماوه به‌ناوى ڕ‌ژێمى ئێرانه‌وه".
ترەمپ جەختیکردەوە، "ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی وزە لەجیهاندا، چیتر هیچ هۆکارێک نییە بۆ مانەوەمان لهخاكى ئه‌مریكادا".
سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرایکرد، ئێستا لەگفتوگۆی بەردەوامدان لەگەڵ گروپێكى نوێ لەدەسەڵاتدارانی ئێران.
چاودێران پێیانوایه، ئەم لێدوانانە شۆکێکی گەورەی لەبازاڕەکانی نەوت‌و میدیا جیهانییەکان دروستکردوە، چونکە ئاماژەیە بۆ وەرچەرخانێکی مێژویی لەناوچەکەو کۆتاییهاتنی گرژییە سەربازییەکان بەبێ مەرجی پێشوەختە.
