شارپرێس:
عەمید سەید مەجید موسەوی جێگری فەرماندەی هێزی ئاسمانی-گەردونی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، حەیفا بەتەواوی کێڵدراوەو سیستەمە بەرگرییەکانو موشەکە ڕێگرەکان، نەیانتوانیوە هیچ کاریگەرییەکیان هەبێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی تەسنیم، موسەوی ئاماژەی بەوەکردوە، ئیسرائیل بەچۆڵکردنی شارەکانی باکور، بەکردەیی دانی بەتێکچونی هاوسەنگیی هێزدا ناوە.
ئەو فەرماندە باڵایەی سوپای پاسداران جەختیکردوهتەوە، لە24 کاتژمێری ڕابردودا، پاڵاوگە، وێستگەکانی کارەبا، بەندەرو هێڵە ئاسنینەکانی کەنداوی حەیفا لەلایەن موشەکە ئێرانییەکانەوە کراونەتە ئامانجو هیچ ڕاپۆرتێک نییە کە نیشانی بدات موشەکەکان لەلایەن دوژمنەوە ڕێگرییان لێکرابێت.