ئەردۆغان: ئەو یاریانە تێکدەدەین ناکۆکی لەنێوان کورد و تورک دروست دەکەن

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2473 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شار‌پرێس:

 

سەرۆکی تورکیا دەڵێت"بە قۆناغی تورکیای بێ تیرۆر و ناوچەی بێ تیرۆر، ئەو یارییانە تێک دەدەین کە هەوڵی دروستکردنی دیوار لە نێوان تورک، کورد، عەڕەب و فارسەکان دەدەن".

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەی حکومەت وتی: "حکوومەتەکەمان بەسەر ڕۆژەڤەکاندا زاڵە. کەس ناتوانێ هیچمان بەسەردا بسەپێنێت. هیچ کەس ناتوانێ بە پلانێکی دەستکرد، تورکیا لەسەر ڕێڕەوەکەی لابدات".

دەشڵێت "لە کاتێکدا کە قەیرانەکان و پێکدادانەکان لە ناوچەکەماندا ڕوودەدات، پابەندی یەک ڕۆژەڤین، دوور ڕاگرتن لە ئاگرەکە و زیادکردنی نانی سەر خوانی گەلەکەمان. بەختەوەرین کە دەبینین تورکیا دوورگەیەکە لە سەقامگیری و پەناگەیەکە بۆ پلانی داهاتووی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی".

 ئەردۆغان ڕاشیگەیاند "داخرانی گەرووی هورمز ئابووری جیهانی تووشی شڵەژان کردووە و نەک تەنیا کەرتێک، بەڵکو لە وزەوە هەتا جووتیاری، لە پیشەسازی هەتا تەکنۆلۆجیای گرتووەتەوە. لە ڕووی دابینکردن، کۆگاکردن و دابەشکردنی وزەوە، هیچ کێشەیەکمان نییە".