شارپرێس:
لەپەرەسەندنێکی خێرادا، ئهمڕۆ سوپای ئەمریکاو ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی چڕیانکردەسەر ژێرخانی ستراتیژییو ئابوریی ئێران، کە ئامانج لێی پەکخستنی تەواوی جوڵەی گواستنەوەو هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتەیە.
بهگوێرهى ڕاپۆرتە فەرمییەکانی ئێران، پردە سەرەکییەکانی وڵاتەکە بونەتە ئامانجی سەرەکی؛ لەوانە، (پردی قوم)، لهو ڕوهشهوه مورتەزا حەیدەری جێگری پارێزگاری قوم وتویهتى، پردێکی ستراتیژیی لەڕۆژئاوای شارەکە لەلایەن ئهمریكاو ئیسرائیلهوه بهتهواوى خاپورکراوە، هاوكات هێڵی ئاسن لەکاشان، لەئەنجامی هێرش بۆ سەر پردێکی هێڵی ئاسن لەشاری کاشان، دوو کەس گیانیان لەدەستداوه، پردەکانی سەر ڕێگهی (تەورێز-زەنجان)و پردی (یەحیا ئاباد) لەناوەڕاستی ئێران کراونەتە ئامانج، ئەمەش وایکردوە هاتوچۆ لەنێوان شارە گەورەکاندا پەکبکەوێت.
سهرچاوهكان باس لهوهدهكهن، لەگەڵ هێرشە وشکانییەکان، دورگهى (خارگ) کە گەورەترین تێرمیناڵی نەوتی ئێرانە، کەوتە بەر شەپۆلێکی توندی بۆردومان، بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ ماڵپەڕی ئەکسیۆس پشتڕاستیکردەوە کە سوپای ئەمریکا ئامانجە سەربازییەکانی نێو دورگهكهى پێکاوە. خارگ شادەماری ئابوریی ئێرانەو 90٪ی هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتەی لێوە ئەنجامدەدرێت.
ئەم هێرشانە دوای ئەوەدێن، شهوى ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، هۆشدارییەکی توندی بهتارانداو ڕایگەیاند، "تاوەکو نیوەشەوی سێشەممە ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت، هەموو پردو وێستگەیەکی کارەبا لەئێران تێکدەشکێنین، ههرچهند نامەوێت پەنا بۆ بژاردەی سەربازیی ببەم، بەڵام بێدەنگ نابین لەسەر داخستنی گەروی هورمز".
ئێستا جیهان چاوەڕێی کاردانەوەی تاران دەکات، لەکاتێکدا هەڕەشەی تێکشکانی تەواوی ژێرخانی وزەو گواستنەوەی ئێران لەئارادایە.
